ئینگلتەراوەرزشەکانی تر

کۆتینیۆ بۆ یەکەمین جار باسی هەستی خۆی بەرانبەر بایەخی بارسێلۆنا دەکات

C_0X8UxW0AUcgbb

یاریگا
بۆ یەکەمین جار، فیلیب کۆتینیۆ، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول و هەڵبژاردەی بەڕازیل لە میدیاکان بە فەرمی باسی هەستی خۆی سەبارەت بە بایەخ پێدانی یانەی بارسێلۆنا بکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە کۆتینیۆ زۆر دڵخۆشە بەوەی کە یانەی بارسێلۆنا بایەخێکی زۆری پێ دەدات و حوازیارە گرێبەستی لەگەل واژوو بکات، بە پێی ڕۆژنامەکە کۆتینیۆ دەڵێت” بایەخی بارسا واتای ئەوەیە کە من لێ نێو یاریگا خۆم زۆر ماندوو دەکم بۆ ئەوەی یانەکەم سەربخەم، بارسێلۆنا بەلای من باشترین یانەی جیهانە، بەڵام تا ئەو ساتەش هیچ کارێکی فەرمی لە لای ئەوان بۆ مەبەستە ئەنجام نەدراوە، من ئەوەم بۆ بریکاری کارەکانی خۆم جێ هێشتووە.

لە درێژەی هەواڵەکەی سپۆرت هاتووە، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕۆیشتنی کۆتینیۆ بۆ بارسێلۆنا، چەند هاندەرێکی سەرسەختی لیڤەرپول جامەکانی ئۆتۆمبێلی کۆتینیۆیان شکاندووە، لە لایەکی دیکەش یۆرگین کلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپول بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕی گوتوویەتی گەر بارسێلۆنا ئەوهەندە بایەخ بە کۆتینیۆ دەدات با بێت 400 ملیۆن یۆرۆی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات و یاریزانەکە با بۆ ئەوان بێت.

ئاشکرایە کە کۆتینیۆ، لە یاری دوێنێ بەرانبەر ویستهام توانی 2 گۆڵ تۆمار بکات و یانەکەش بە چوارگۆڵ خاوێن یارییەکە ببەنەوە، بەمەش لیڤەرپول لە بەدەستهێنانی کورسییەکی چامپیۆنزلیگ زۆر نزیک دەبێتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .