یاریگا–
باشترینەکانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دیاریکران و یۆرگێن کلۆپ راهێنەری لیڤەرپوول و ئارنۆڵدی بەرگریکاری ئەو یانەیە خەڵاتی باشترینیان بەدەست هێنا.
ماڵپەری فەرمی پرێمەرلیگ ناوی براوەکانی خەڵاتی باشترینەکانی دوایین مانگی ساڵی 2019ـی بڵاوکردەوە و راهێنەر و بەرگریکارەیە لیڤەرپوول خەڵاتی باشترینیان بەدەست هێنا. رێدز لەو مانگە لە کۆی تەواوی یارییەکانی توانی بردنەوە بەدەست بێنێت.
کلۆپ راهێنەری ئەڵمانی لیڤەرپوول بۆ دووەمجار لەسەر یەک و جاری چوارەم لەم وەرزە توانی خەڵاتەکە بەدەست بێنێت.