ئیسپانیاگرنگترین

بارسا لەسەر چارەنووسی ڤاڵڤێردی کۆدەبێتەوە

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بەمزووانە چارەنووسی ئێرنیست ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەکە یەکلادەکاتەوە.

وابڕیارە رۆژی دووشەممە بۆردی بەڕێوبەرانی بارسێلۆنا کۆببنەوە و بڕیار لەسەر مانەوە یاخود دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە بدەن. ئەم بڕیارەی یانەکەش پاش شکستەکەی شەوی رابردووی بلەوگرانا هات لە یاری پێش کۆتای جامی سوپەری ئیسپانیا.

پشتیوانی مێسی و هاوڕێکانی ئەرکی بۆردی بەڕێوبەرانی بۆ دوورخستنەوەی ڤاڵڤێردی زەحمەت کردووە. میدیاکانی ئیسپانیاش پاش شکستەکەی بەرامبەر ئەتلەتی بوون بە دوو بەشەوە. مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رەتیدەکاتەوە رۆژی دووشەممە ئەو راهێنەرە دووربخرێتەوە بەڵام  رادیۆی کاتالۆنیای یەک دەڵێت ئەگەری زۆرە دەربکرێت.

بارسێلۆنا ٢-٣ بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید تووشی شکست هات و چانسی گەیشتن بە یاری کۆتایی لەدەست دا، ئەوەش فشاری لەسەر ڤاڵڤێردی راهێنەر زیاتر کردووە کە لە سەرەتای ئەم وەرزەوە یانەکەی بە ئاستێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت بە جۆرێک کە لە شەش یاری رابردوودا بارسا تەنها یەک بردنەوەی بەدەست هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button