ئیسپانیاگرنگترین

ریڤاڵدۆ: نەدەبوو کۆتینهۆ بەو جۆرە ئاهەنگ بگێڕێ

ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی، ریڤاڵدۆ لەبارەی چۆنیەتی ئاهەنگێڕانی فیلیپ کۆتینهۆ لە یارییەکەی بەرامبەر بەر مانجستەر یونایتد هاتە دەنگ.

لەکاتی ئاهەنگگێڕانی، کۆتینهۆ روویکردە هاندەران و چاو و بە دوو پەنجە گوێچەکانی داخست، بەمەش رەخنەی زۆری لێگیرا.

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ریڤاڵدۆ رایگەیاند:

“ئەوە ئاماژەیەکی باش نەبووم، ئەو گۆڵێکی زۆر جوانی تۆمار کرد، بەڵام هەرگیز ئەو جۆرە رەفتارە بەرامبەر بە هاندەران باش نییە”

“هاندەران رەخنەی لێدەگرن چونکە دەزانن دەبێت زیاتر پێشکەش بکات، نازانم لە هەفتەکە چی روویداوە یاخود لە رۆژنامە و تەلڤزیۆنەکان چی بینیوە، بەڵام دەبێت بەردەوام هەوڵ بدات و هەوڵی باشتر بوون بدات”

“ئەگەر ئەو گۆڵ تۆمار بکات هەموو شتێک دەگۆڕێت و دەبێتە یاریزانێکی یانەکە”

کۆتینهۆ ئاستی وەکو پێویست نەبووە و بەردەوام رەخنەی لێگیراوە، وەک کاردانەوەیەکیش ئەو رەفتارەی لە یاریگا نواند.

  

بابەتی زیاتر

Back to top button