ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی : کوترۆنی گەڕایەوە بۆ ئیتاڵیا

یاریگا-پاتریک کوترۆنی گەڕایەوە ئیتاڵیا و پەیوەندی بە یانەی فیۆرەنتینا دەکات.

کوترۆنی ٢٢ ساڵان  هاوینی رابردوو لە میلانەوە گوێزرایەوە بۆ وۆڵڤەرهامپتن بەڵام لە ٢٤ یاریدا تەنها سێ گۆڵی تۆمارکرد و ئەمەش ئاسانکاری کرد بۆ ئەوەی گورگەکانی ئینگلتەرا رازیبن بە فرۆشتنی بە ڤیۆلا.

کوترۆنی بە خواستن بەرامبەر سێ ملیۆن دەگوێزرێتەوە بۆ ماوەی ١٨ مانگ دوای ئەوە فیۆرەنتینا مافی کڕینەوەی یەکجارەکی هەیە بە ١٨ ملیۆن.

پاتریک بە یەکێک لە هێرشبەرە بەهرەمەندەکانی میلان دادەنرا کاتێک لە تەمەنێکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری لەنێو هاندەرانی رۆسۆنێری پەیداکرد بەڵام دواتر ئاستە خراپەکانی یانەکە کاریگەری لەسەر ئەو یاریزانە جێهێشت و هەرزوو بڵێسەی ناوبانگی کوژایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button