ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

سکای: ئینتەر و ژیرۆ رێککەوتوون

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان نزیکە لە گواستنەوەی ئۆلیڤەر ژیرۆی هێرشبەری یانەی چێڵسی.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سکای ئیتاڵیا،  بریکارەکەی ژیرۆ لەگەڵ ئینتەر کۆبوونەتەوە و گەیشتوونەتە رێککەوتن. سەرچاوەکە بە ڤیدیۆ ساتی چوونە ژوورەوە و گەڕانەوەی بریکارەکەیان نیشاندا.

کێشەیەک کە مابێت ئەو بڕە پارەیە کە چێڵسی داوای دەکات و بە ٨-١٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، هەرچی ئینتەرە نیوەی ئەو پارەی پێشکەش کردووە. بلوز ئامادەنیە هیچ داشکاندنێک بۆ ئەنتۆنیۆ کۆنتی بکات بەهۆی ئەو بڕە پارە زۆرەی کۆنتی لە چێڵسی وەرگرت لە کاتی دوورخستنەوەی لە یانە لەندەنییەکە.

لەگەڵ ئەوەشدا ژیرۆ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، هەربۆیە چاوەڕواندەکرێت چێڵسی لە کۆتاییدا بە گرێبەستەکە رازی بێت بە تایبەت دوای ئەوەی جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی بەناوبانگ ئاشکرایکرد کە خودی یاریزانەکەش ئارەزووی ئەو یانەیە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button