ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سپێرز گۆڵکارێکی خولی ئیتاڵی بۆ جێگرتنەوەی هاری کەین دەکاتە ئامانج

یاریگا-یانەی تۆتنهام و خۆزێ مۆرینهۆ لە هەولی دۆزینەوەی جێگرەوەیەکدان بۆ هاری کەین پاش ئەوەی ئەستێرە دیارەکەی سپێرز تووشی پێکان هات.

لە کاتێکدا تۆتنهام ئەنجامەکانی وەک پێویست نیە، کەین تاوەکو مانگی چوار بەهۆی پێکان دووردەکەوێتەوە. هەواڵەکانی ئەمڕۆش ئاماژە بەوە دەکەن تۆتنهام دەیەوێت کریستۆف پیاتێکی هێرشبەری ئەیسی میلان بگوازێتەوە.

پیاتێک وەرزی رابردوو خاوەنی٣٠ گۆڵ بوو بەڵام ئەمساڵ تەنها چوار گۆڵی هەیە و دڵخۆش نیە لە یانەکەی. بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ بە هاتنی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج ، رۆسۆنێری رازییە بە فرۆشتنی بەڵام داوا ئەو ٣٩ ملیۆن دۆلارە دەکەنەوە کە پارساڵ لە مانگی یەک دا تێیاندا خەرجکرد.

تۆتنهام لە کۆتا چوار یاری پریمەرلیگدا یەک بردنەوەی هەیە  و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button