ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێکی بارسێلۆنا یاریکردن لە ریال مەدرید رەتناکاتەوە

یاریگا
کارلێس ئالنیا، ناوەڕاستکاری کاتی یانەی ریال بێتیس ئیسپانیا یاریکردن لە ریزەکانی ریال مەدرید رەتناکاتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی یاریزانەکەی ئەندەلوسەکان سەبارەت بە یاریکردن لە ریال مەدرید گووتی ” تۆپی پێ پێچ و پەنای زۆری هەیە، لە هەموو ژیانم هاندەری بارسا بوومە و لەوانەیە قورس بێت، بەڵام هەرگیز فێرنەبویمە بڵێم هەرگیز، بەڵام ئەوان بە چاوی رکابەر دەبینم “.

ئالنیا پێگەیشتووی لاماسیایە و ئەم زستانە لە بارسێلۆنا بە خواستن گواسترایەوە ریال بێتیس.

Back to top button