ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئێمری : ئێڤەرتۆنم رەتنەکردەوە من
یاریگا-یونای ئێمری رەتیدەکاتەوە رازی نەبووبێت بە راهێنەرایەتیکردنی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی.
لەگەڵ دوورخستنەوەی ئێمری لە راهێنەرایەتی ئارسناڵدا، ئێڤەرتۆنیش راهێنەرەکەی خۆی دوورخستەوە . هەرچەندە راگەیەندرا کە ناوبراو زۆر نزیکە لەوەی ببتە راهێنەری ئێڤەرتۆن بەڵام یانە ئینگلیزییەکە لە کۆتا خولەکدا ئەنشڵۆتی هەڵبژارد.
ئێمری لەوبارەیەوە وتی “نزیکی سێ کاتژمێر قسەمان کرد و گفتوگۆکان باش بوون، ئەوان پێشتریش کە بوومە راهێنەری پاریس منیان بەدڵ بوو. من هەرگیز پێم نەوتن نا”.
ئێمری وتیشی گرێبەستی دیکەی هەیە بۆ کارکردن بەڵام دەیەوێت ئەم ماوەیە پشووبدات و سەردانی خێزانەکەی بکات لە سان سباستیان.