ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فێرناندینهۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ مان سیتی یەکلاکردووەتەوە

یاریگا-فێرناندینهۆ ناوەڕاستکاری بە ئەزموونی یانەی مانچێستەر سیتی ئاشکرایکرد بەمزووانە گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی نوێ دەکاتەوە.

گرێبەستی ئێستای ئەو یاریزانە لە کۆتایی وەرزدا بەسەردەچێت و ئەگەری ئەوە هەبوو نوێنەکرێتەوە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی کە گەیشتووەتە ٣٤ ساڵ بەڵام ناوبراو بۆ ئی ئێس پی ئێنی بەڕازیل وتی “لە ٢٠١٨دا کە گرێبەستەکەم نوێکردەوە بەندێکی تێدابوو کە بریتیە لەوەی ئەگەر بگەم بە ئامانجێکی یانەکە ئەوا راستەوخۆ گرێبەستم بۆ نوێدەکرێتەوە. نزیکم لەو ئامانجە و مانەوە بەڵام تا بەفەرمی واژوو نەکرێت ناتوانم یەکلای بکەمەوە”.

فێرناندینهۆ لەم وەرزەدا تا ئێستا بەشداری ١٧ یاری کردووە و ئەوەش وەک هۆکارێکی دیکەی مانەوەی سەیر دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button