ئیسپانیا

پاسەکەی شاندی بارسێلۆنا لەناو سعوودیا ون بووە!

یاریگا- گرفتی گەشتن بە شوێنی مەبەست بۆ شاندی یانەی بارسێلۆنا لە سعوودیا دروست بووە کە بووەتە هۆی درەنگکەوتنی چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیی ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی و سێرجیۆ بۆسکێیتس، هۆکاری ئەوەش ڕێ هەڵەکردن بووە لەلایەن شۆفێری پاسی یانەکەوە.

سەرچاوە ئیسپانییەکان و لە نێویشیاندا as لە هەواڵێکی تۆزێک لەمەوپێشیدا وردەکاریی ڕووداوەکەی خستۆتە ڕوو، بەوەی دەبوو لە کاتژمێر 17:45 خولەک بە کاتی خۆجێی سعوودیا، وەک خشتەکە وا دیاری کرابوو، پاسەکە بگەشتایەتە یاریگای ئیتحاد، دواتریش ڤاڵڤێردی و بۆسکێتس قسەیان بۆ میدیاکان بکردایە، بەڵام ئەوانە هیچی بە پێی کاتی بۆ دیاریکراو نەبووە کاتێک لێخوڕی پاسەکە ڕێ وێڵ دەکات.

لەوەش زیاتر، هەر بە گوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەکە بڵاوی کردۆتەوە، پاسەکە لە بری چوونی بۆ یاریگای ئیتحاد، بە دوای یاریگای پادشا عەبدوڵڵای وەرزشیدا گەڕاوە! کە 40 خولەک لەیەکترەوە دوورن. ئەوە بۆتە هۆی ون بوونی لە نێو شاردا و کەڵەکەبوونی قەرەباڵخیەکی زۆر لە دەور پاسەکە و هۆرن بۆ لێدانیان لە هەر چوارلاوە.

as ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە بەهۆی ئەم وێڵبوونەوە، ڕەنگە کات تەنها بۆ ڤاڵڤێردی تەرخان بکرێت تا لێدوانەکانی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button