ئیتاڵیا

زاڵاتان داوای لە ستیفانۆ پیۆلی کردووە پلانی یاریکردنی بۆ ئەم شێوازە بگۆڕێت

یاریگا- لە دوای بەشداریکردنی وەک یەدەک بەرامبەر سامپدۆریا لە دوای گەڕانەوەی بۆ ئەی سی میلان، زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ داوا لە ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەر دەکات داڕشتەی پلانی یاریکردنی یانەکە بگۆڕێت.

بە گوێرەی ڕۆژنانەی “کۆرێری”ی ئیتاڵی، ئیبرا داوای لە ڕاهێنەر کردووە پلانەکەی لە داڕشتەت 4-3-3 بگۆڕێت بۆ 4-3-1-2، چونکە ئەستێرە سویدیەکە پێی وایە ئەم شێوازەی دواتر لەگەڵ توانای یاریزانە هێرشبەرەکاندا دەگونجێت.

ڕۆسۆنێری ئەم وەرزەش دەناڵێنێت بە دەست خراپی ئەنجامەکانیەوە و دوای 18 هەفتەی سێریائەی بە 22 خاڵەوە لە پلەی 12 دێت و تەنها 16 گۆڵی هەیە، لە بەرامبەردا 24 جار تۆڕەکەی هەژێنراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button