ئینگلتەرا

دیبروین: پلانەکانمان لە ڕاهێنان تەنها 15 خولەکی خایاند بۆ بردنەوە لە مانچستەر!

یاریگا- ئەگەرچی مانگی ڕابردوو لە میانی یارییەکانی پریمەرلیگ، مانچستەر یونایتد  لە سیتیزنسی بردەوە، بەڵام شین پۆشەکان دوێنێ شەو لە ئۆڵدترافۆرد نمایشی خۆیان کرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک هەنگاوێکی گەورەیان نا بۆ گەشتن بە یاری کۆتایی جامی کاراباو، کە تێیدا گۆڕانکاریی تەکتیکی بە پانەکانی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەرەوە بینرا.

لە بارەی بردنەوەکەوە، کیڤن دیبروینی بەلجیکی کە گۆڵێکی یارییەکەی تۆمار کرد، گوتەیەکی لە میدیاکاندا بڵاو بۆتەوە لەسەر ئامادەکاریی و ڕاهێنانە تەکتیکیەکانیان پێش دێربی مانچستەر و دەڵێت: “بەیانی پێش یارییەکە تەنها 15 خولەکمان بۆ ئەوە تەرخان کرد. ئەوە هەموو شتێک بوو. بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە پێشتر هەرگیز ئەم پلانەمان جێبەجێ نەکردبێت. بەڵکو بەر لەمەش، بەرامبەر ئەو تیپانەی پلانی یاریزان-بە-یاریزان جێبەجێ دەکەن، ئەنجاممان داوە، وەکوو کاردیف و یونایتد و بارسێلۆنا. بۆیە دوو جار ئەوەمان کردووە.”

سیتی بەبێ بەشداری پێکردنی هەردوو هێرشبەری سەرەکی ئەگوێرۆ و گابرێل خیسۆس هاتنە یاریەکەوە. پیپ بە پشتبەستن بە هێرشبەری “ژمارەی نۆ” توانی چەندین جار مەترسی گەورە بۆ سەر یانەکەی سۆڵشایەر دروست بکات.

یاریگای ئیتحاد بڕیار لەسەر لایەنێکی کۆتایی جامەکە دەدات و بەرامبەر سەرکەوتووی نێوان لیستەر سیتی و ئەستۆنڤێلا.

بابەتی زیاتر

Back to top button