ئیتاڵیا

بەهۆی هوتافی ڕەگەزپەرستی دژی بالۆتێلی، لازیۆ سزا درا

یاریگا- یانەی لازیۆی ئیتاڵی بەهۆی هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرستی هاندەرانیەوە دژی ماریۆ بالۆتێلی، سزای ماددی درا.

لە یاری هەفتەی 18ی سێریائەی کە بە ئەنجامی 1-2 لە بریشیای خاوەن یاریگایان بردەوە، دوای یارییەکە لە پۆستێکیدا ماریۆ سەرزەنشتی هەڵسوکەوتی هاندەرانی لازیۆی کرد بەوەی هوتافی ڕەگەزپەرستی و “لاساییکردنەوەی مەیموون” لە دژی ناوبراو وتووە، ئەوە جگە لەوەی لە کاتی یارییەکەشدا هانای بردە بەر ناوبژیوانی یارییەکە بۆ گەیاندنی سكاڵای خۆی. یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا پاش لێکۆڵینەوە، ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا کە یانەکەی پایتەخت بە بڕی 20,000 یۆرۆ.

هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرستی لە خولی ئیتاڵی بۆتە دیاردە و لە ماوەی ڕابردوودا سەرەڕای هەوڵە زۆرەکان بۆ بنەبڕکردنی، هێشتا دەنگی ناڕەزایەتیی بەرز دەبێتەوە لە هەمبەر ڕووداوی جیاواز جیاوازی ئەو کێشەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button