ئیسپانیا

راهێنەری مەلەگا لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سێکسی سڕکرا

یاریگا-یانەی مەلەگای ئیسپانی بڕیاریدا ڤیکتۆر سانچێزی راهێنەری یانەکەی سڕبکات پاش بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی سێکسی ئەو راهێنەرە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

مەلەگا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “تا کاتی تەواوبوونی بەدواداچوونەکان ناوبراو لە ئەرکەکەی سڕدەکرێت”.

راهێنەرە ٤٣ ساڵانەکەش لەلایەن خۆیەوە پەیامێكی بڵاوکردەوە کە تێێدا هاتووە “دەمەوێت پێتان بڵێم من بوومەتە قوربانی تاوانێک دژی ژیانی تایبەتی خۆم لەرێگەی داواکردنی پارە و بێزارکردنم، باسەکە لە دەستی پۆلیس دایە و من بەپێی رێنماییەکانی ئەوان دەجوڵێمەوە. سوپاس بۆ تێگەیشتن و پاڵپشتیتان”.

مەلەگا پارساڵ دابەزی بۆ ریزی پلە دووی ئیسپانیا و لەم وەرزەشدا لەو خولە لە پلەی ١٦هەمە بە تەنها ٢٣ خاڵ لە ٢٢ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button