ئینگلتەرا

چێڵسی بە بڕەپارەیەکی زۆر مافەکانی کۆنتی بژارد

یاریگا- لە کۆتاییدا چێڵسی ئینگلیزی بە بڕە پارەیەکی زۆر قەرەبووی ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووتری یانەکەی کردەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بە پشتبەستن بە زانیارییەکان لە هەژمارەکانی بلووزەوە، بڵاوی کردەوە کە یانە لەندەنییەکە بڕی 26.6 ملیۆن پاوەندی لە بەرامبەر مافە یاسایی و داراییەکانی کۆنتی و دەستەی هاریکارانی کۆنتی داوە، ئەوەش لە پای دوورخستنەوەی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بە 12 مانگ پێش تەواوبوونی وادەی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی.

کۆنتی دوای دوو ساڵ لە کارکردنی لەگەڵ لەندەنییەکان، لە کۆتاییدا لە مانگی یۆلیۆی 2018 بەهۆی ئەنجامەکانیەوە دوورخرایەوە، ئەگەرچی لە 2016 پریمەرلیگ و لە 2018 جامی ئینگلتەرای بۆ بەدەست هێنابوون.

بەو پێ بژاردنە، کۆی ئەو بڕە پارانەی لە قەرەبووکردنەوەی دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکانیدا لەسەر شینپۆشەکانی لەندەن کەوتووە، بریتیە لە 90 ملیۆن پاوەند لەوەتەی ساڵی 2004 تا ئێستا.

بابەتی زیاتر

Back to top button