ئیسپانیاگرنگترین

“باشترین جێگا بۆ دی لیخت بارسیۆلۆنایە”

کاپتنی پێشووی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، سیێم دی یۆنگ داوا لە ماتیس دی لیخت دەکات بچێتە یانەی بارسیۆلۆنا

بە گۆڵێکی ئەو یاریزانە لاوە، یانەی یۆڤانتۆس ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد و لە ئێستاشدا یانەکانی، بارسیۆلۆنا، بایەرن میونخ، مانجستەر سیتی و یۆڤانتۆس دەیانەوێت بیگوازنەوە

لە لێدوانێکی بۆ سایتی ئۆمنی سپۆرت، کاپتنی پێشووی یانەی ئەیاکس رایگەیاند

“ من زۆر چیرۆکم لە بارەی یانەکان بیستووە کە دەیانەوێت دی لیخت بۆ خۆیان بگوازنەوە و لەوەش تێدەگەم”

“ئەو کوڕێکی گەنجە و لە رووی فیزیکییەوە زۆر بەهێزە و سوودی بۆ یانەکەی دەبێت”

“من دڵنیا نیم لەوەی بۆ کوێ دەڕوا و بژاردەی زۆری هەیە، بەڵام ئەوەی لای من باشترینە بارسیۆلۆنایە”

پێشتریش راهێنەری ئەیاکس رایگەیاندبوو کە ئەو یاریزانە لاوەی یانەکەی بەجێدەهێڵێت

بابەتی زیاتر

Back to top button