ئیسپانیا

کێشەی ڕاستەقینە بەرۆکی ڕیاڵ دەگرێت لە گواستنەوەی ڕێنێر

یاریگا- ڕیاڵ مەدرید بێ سەرئێشە و کێشە نابێت لە تەواوکردنی کڕینی ڕێنێر خیسۆس لە فلامیناگۆوە بۆ بێرنابیۆ، بۆ ئەو مەبەستە دەبێت خۆی بدات لە بڕیاری یەکلاکەرەوە.

ڕۆژنامەکان کێشەکەی ڕیاڵیان پەی پێ بردووە لە ئەگەری کڕینی هێرشبەرەکەی فلامینگۆدا، بەو پێیەی مێرەنگی دەتوانێت تەنها سێ یاریزان لە دەرەوەی کیشوەری ئەورووپا لە ڕیزەکانیدا هەبێت. لە ئێستاشدا بە هەبووبی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئێدێر میلیتاو و ڕۆدریگۆ ئەو ژمارەیە تەواو کراوە، بۆیە زینەدین زیدانی ڕاهێنەر دەبێت دەستبەرداری یەکێک لە سێ بیانییەکەی دەرەوەی کیشوەرەکەبێت ئەگەر مێرەنگی ئەم مانگە ڕێنێر بگوازنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕیاڵ تاکیفۆسا کوبۆی ژاپۆنیشی بە شێوەی خواستن داوە بە مایۆرکا. باس لەوەش کراوە، بۆ ڕزگاربوون لە وەها گرفتێک، شاهانەکان ناچار دەبن ڕێنێر بنێرنە ‘کاستیا’ ئاستی دووی یانەکە، یاخود گواستنەوەکەی بخەنە هاوینی داهاتوو.

ڕیاڵ مەدرید ڕێککەوتنی لەگەڵ فلامینگۆ و یاریزانەکەشدا کردووە و چاوەڕێی بەرواری دوای 19ی ئەم مانگەیە تا ناوبراو تەمەنی 18 دەگاتە هەژدە ساڵیی و بۆندەکەی لەگەڵ واژۆ دەکەن، کە دەگوترێت 30 ملیۆن یۆرۆ بەهاکەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button