ئه‌مریکائیتالیاگرنگترین

دانیێل دی رۆسی وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

یاریگا-دانیێل دی رۆسی جەنگاوەرە مێژووییەکەی یانەی رۆمای ئیتاڵی وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن راگەیاند.

دی رۆسی لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا پێڵاوەکانی یاریکردنی بۆ هەمیشە هەڵگرت و لە لێدوانی راگەیاندنی هەواڵەکەیدا وتی “کێشەی پێکانێکی سەخت نیە تەنها ئەوەیە دەمەوێت ئیتر بگەڕێمەوە ماڵەوە. بیری خێزانەکەم دەکەم بە تایبەت کچەکەم و ئەویش بیرم دەکات. هەمووان هەوڵیان دا بەردەوام بم و تەنانەت ئامادەبوون گرێبەستەکەم درێژبکەنەوە بەڵام بڕیاری خۆم داوە”.

دی رۆسی هەموو تەمەنی لەگەڵ رۆما بەسەربرد  تاوەکو پارساڵ پەیوەندی بە بوکاجونیۆرزی ئەرژەنتینی کرد بەڵام لەو یانەیەدا تەنها لە شەش یاریدا بەشداری کرد و لەوێش وازی هێنا.  ناوبراو  ١١٧ یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنجامداوە و خاوەنی زیاد  لە  ٦١٦ یاری بوو بۆ رۆما.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close