ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکەگرنگترین

فەرمی: ئامانجەکەی ریال مەدرید گرێبەستەکەی یەکلا کردەوە

یاریگا
لوکا یۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی گرێبەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ یانەکەی واژۆ کرد.

ماڵپەری فەرمی ئاینتراخت فرانکفۆرت بڵاویکردەوە بەرپرسانی یانەکەیان گرێبەستە کاتیەکەی هێرشبەری یانەکەیان کردە هەمیشەیی و ئەم یاریزانە تاوەکو ساڵی 2023 و بە بڕی نزیکەی 7 ملیۆن یۆرۆ واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد. ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەکە بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدان ئام یاریزانە وەرزی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان.

یۆڤیچ سەرەتای وەرزی رابردوو بە شێوەیەکی کاتی لە ریزەکانی بێنفیکای پۆرتوگاڵ گواسترایەوە ئاینتراخت فرانکفۆرت و لەم ماوەیەدا لەگەڵ یانەکەی بەشداری 38 یاریکردووە و 25 گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button