ئینگلتەرا

ئەگەری گەڕانەوەی ئەدیبایۆر هەیە بۆ پریمەرلیگ

یاریگا-رەنگە ئیمانوێل ئەدیبایۆر جارێکیتر بگەڕێتەوە پریمەرلیگ و یاری بۆ پێنجەم یانەی ئەو وڵاتە بکات.

ئەدیبایۆر مانگی رابردوو کەیسەرسپۆرتی تورکی جێهێشت و لە ئێستادا بێ یانەیە، بریکارەکەشی ئەو یاریزانەی نمایشکردووە بۆ ئەستۆن ڤیلا کە ئێستا تەنها یەک هێرشبەریان هەیە پێکانی نەبێت.

ئەستۆن ڤیلا  وێسلی هێرشبەری یەکەمی تیمەکەیان لەدەستداوە تاوەکو کۆتایی وەرز پاش پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆیدا . بریکاری هێرشبەرە تۆگۆلییەکەش ئاگاداری بارودۆخی ئەو یانەیە و لە هەوڵی ئەوەیەدایە ئەستۆن ڤیلا رازی بکات گرێبەستێکی پێشکەش بکەن.

ئەدیبایۆر  لە پریمەرلیگ یاری بۆ یانەکانی ئارسناڵ، مان سیتی، کریستاڵ پاڵاس و تۆتنهام ئەنجامداوە. جگە لەوەش ئەزموونی مێتز،مۆناکۆ و ریاڵ مەدریدی هەیە بەڵام تەمەنی گەیشتووەتە ٣٥ ساڵ و لەگەڵ کەیسەرسپۆر تەنها دوو گۆڵی لە ٢٠١٩دا تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button