ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یونایتد ئامادەیە لەپێناو مادیسن دا یاریزانێک و پارەیەکی زۆر بداتە لێیستەر

یانەی مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی ئۆلی گونار سۆڵشایەر گرێبەستێکی گەورەی ئامادەکردووە لەپێناو  جەیمس مادیسنی ئەستێرەی لێیستەر سیتی.

بەگوێرەی میرۆر، سۆڵشایەر ئامادەیە جێسی لینگارد و ٤٥ ملیۆن پاوەند بداتە رێوییەکانی ئینگلتەرا لەپێناو ئەو یاریزانەدا. لەو مامەڵەیەشدا یونایتد نرخی لینگاردی بە ٤٠ ملیۆن خەمڵاندووە. ئەمە لە کاتێکدا لینگارد ماوەی ساڵیکە هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نیە لە پریمەرلیگدا ولە کۆتا شەش یاری هەڵبژاردەی ئینگلتەراش بەشداری پێنەککراوە.

شەیتانە سوورەکان بۆ رازیکردنی یاریزانەکەش ئامادەن موچەی ١٥٠ هەزار پاوەندی هەفتانەی پێبدەن کە نزیکەی سێ هێندەی موچە ٥٥ هەزارییەکەی ئێستایەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button