ئه‌ڵمانیائینگلتەرا

چێڵسی خۆی بۆ ئەستێرەیەکی بایەرن مەڵاس داوە

یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی سەرنجی گواستۆتەوە بۆ بەدەستهێنانی دەیڤد ئالابای بەرگریکاری بایەرن میونشن.

بەگوێرەی میرۆر، فرانک لامپاردی راهێنەری بلوز لە هەوڵی بەدەستهێنانی ئالابا دایە کە نرخی بە ٦٠ ملیۆن پاوەند خەمڵێندراوە. هەوڵەکانی ئەو راهێنەرەش دوای ئەوە دێت کە مارکۆ ئەلۆنزۆی لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخستۆتەوە و ئیمرسۆن ی بەڕازیلیش کە ئێستا لە پێگەی باڵی چەپی یانەکەدا یاری دەکات ئاستی وەک پێویست  نیە.

دوای ئەوەی سزای سڕکردن لە بازاڕی گواستنەوەدا لەسەر چێڵسی هەڵگیرا، ئەو یانەیە بەدوای یاریزاندا دەگەڕێت لە سەرجەم پێگەکەندا بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە هیچ کامێک لە ئامانجەکانی بپێکێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button