ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان لە کڕینی یاریزانێکی بارسێلۆنا نزیک بووەتەوە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی نزیکە لە گواستنەوەی  ژان کلەیر تۆدیبۆی بەرگریکاری بارسێلۆنا.

ماوەیەکە رۆسۆنێری سەرقاڵی بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانەیە، هەرچەندە سەرەتا راگەیەندرا گفتوگۆکان کۆتایی هاتووە، بەڵام  سپۆرتی کاتالۆنی ئاشکرایکرد هەردوولا رێککەوتوون.

بەگوێرەی سەرچاوەکە ریکی ماسارای بەڕێوبەری گشتی میلان گەڕاوەتەوە ئیتاڵیا  پاش ئەوەی  لەگەڵ یاریزانەکە کۆبووەتەوە و بڕوای پێهێناوە کە پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە بکات، بەوەش تەنها رێککەوتنی کۆتایی ماوە لەگەڵ بارسا. ئەوەش پێناچێت ئەستەم بێت چونکە میلان ئامادەیە بە خواستن بیگوازێتەوە لەگەڵ بژاردەی گواستنەوەی هەمیشەیی لە کۆتایی وەرز دا.

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە تەمەنی ٢٠ ساڵە و لەم وەرزەدا تەنها لە چوار یاری بارسا بەشداریکردووە. شەوی رابردووش بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل بانگهێشتنەکرا و ئەوەش وەک ئاماژەیەک بە رۆیشتنی لە یانەکە باسی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button