ئیسپانیا

وو لی بەو گۆڵەی لە دژی بارسێلۆنا ناوی چووە مێژووەوە

یاریگا- لە دێربی کەتەلۆنیا یانەی ئیسپانیۆل میوانداریی بارسێلۆنای کرد و لە کۆتا خولەکەکاندا خاڵێکی لە زلهێزەکەی ئیسپانیا ڕفاند.

یارییەکە تا خولەکی 88 و بە ئەنجامی 1-2 لە بەرژەوەندی بلاوگرانا بوو، بەڵام وو لی چینی قسەی کۆتایی کرد و گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد و خاڵێکی لە بارسای پێشەنگ ڕفاند، گۆڵێک کە هەم بۆ یانەکە و هەم خودی یاریزانەکەش مێژوویی بوو، بەوپێیەی بوو بە یەکەم یاریزانی مێژوو لە پاڵەوانێتیە جیاوازەکاندا تۆڕی بارسا بهەژێنێت.

بەو دوو گۆڵە، ئیسپانیۆلی کۆتا پلەی ڕیزبەندیی، توانی بەربەستی 11 ساڵەیی بشکێنێت کە نەیتوانیبوو لە هچ یارییەکدا دوو گۆل لە بارسێلۆنا تۆمار بکات.

کوڕانی ڤاڵڤێردی بە جیاوازیی ژمارەی گۆڵەوە گەڕانەوە پێشەنگی ڕیزبەندیی بە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێک بۆ ڕیاڵ چۆڵ کرابوو دوای بردنەوەی مێرەنگی لە خیتافی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close