یاریگا

ئەو یاریزانەی گۆڵەکەی سیتی هەژاند، پێشتر چی بە جۆن ستۆنز وتووە؟

یاریگا- لە یاری نێوان پۆرت ڤالی و مان سیتی کە ئێستا لە گێمی دووەمدایە لە میانی گەڕی سێیەمی جامی ئینگلتەرا، تۆم پۆپی توانی گۆڵی یەکسانبوون لە دژی سیتیزنس تۆمار بکات.

پێشتر لە مانگی یۆنیۆی ساڵی ڕابردوو، ئەو هێرشبەرە لە تویتێکی گاڵتەئامێزدا هێرشی کردبووە سەر جۆن ستۆنزی ئینگلیزی و بەرگریکاری مان سیتی، بەم شێوەیە نووسیبووی: “هەر ئێستا تەماشای کورتکراوەی یارییەکەی ئینگلتەرام کرد. دەزانم کە من یاریزانی خولی پلە دووم. دەشزانم ئەو بۆ ئینگلتەرا یاری دەکات. دەشزانم مووچەی هەفتانەکەی 150 هەزار پاوەندە. دەشزانم ملیۆن جار لە من باشترە، بەڵام هێشتاش حەز دەکەم هەموو هەفتەیەک لە دژی یاری بکەم. ئەوکات دەبێت هەر وەرزێک 40 گۆڵ تۆمار بکەم!”

لە ئێستادا یارییەکە 4-1 لە بەرژەوەندی مان سیتی لە کۆتا خولەکەکانی نزیک دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button