ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ناوەڕۆکی ڕێکەوتنی بایەرن میونخ و گۆڵپارێزە نوێیەکەی

یاریگا- یانەی بایەرن میونخ گەشتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئالێکساندەر نوبێڵی گۆڵپارێزی ئێستای شاڵکە.

بە گوێرەی سەرچاوە جیاوازەکان و لە نێویشیاندا دەیلی مەیڵی بەریتانی، گۆڵپارێزە 23 ساڵانەکە لە ۱ی مانگی یۆلیۆی هاوینی دادێ بە شێوەیەکی فەرمی دەبێتە یاریزانی باڤارییەکان، ئەوەش دوای دەستبەجێ کۆتایی هاتنی ماوەی بۆندەکەی لەگەڵ شاڵکە.

هەر هەمان سەرچاوە ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە کە ناوبراو بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات و وەک شوێنگرەوەی مانوێل نۆیەر تەماشا دەکرێت. ئەوەش باس کراوە کە لەمەودوا دۆخی نۆیەر هەمان دۆخی تێر شتیگن دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و، کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی پێگەی یەکەمی گۆڵپارێزی چیتر بۆ ئەفسانەکەی بایەرن ئاسان نابێت.

ڕێککەوتنی میونخ لەگەڵ نوبێل، کۆتایی هێنا بە خواستی گەلێک یانەیتر کە دەگوترا چاویان لە تواناکانێتی، لە نێویشیاندا بارسێلۆنا، ئەی سی میلان و ئەتڵەتیکۆ مەدرید. هەروەها خودی یانەکەی ئێستاشی کە بە پێدانی نیشانەی کاپتنی، هەوڵی دا بە هێشتنەوەی لە یانەکەی قایلی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button