یاریگا

یوڤی دوو دەستەوارەی 25 و 34 ملیۆن پاوەندی بۆ یاریزانێکی ڕەت دەکاتەوە!

یاریگا- یانەی یوڤێنتووس دۆ دەستەوارەی لە دوو یانەی جیاوازەوە ڕەت کردەوە بۆ فرۆشتنی مێریح دێمریاڵی بەرگریکاری.

بە گوێرەی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، یانەی لیستەر سیتی 25 و، یانەی بروسیا دۆرتمۆند 34 ملیۆن پاوەندیان پێشکەشی یوڤی کردووە بۆ کڕینی بەرگریکارە تورکییەکە، بەڵام هەردوو ئۆفەرەکە لەلایەن خانمە پیرەکەوە ڕەت کراونەتەوە و نرخێک لەوە زیاتری دەوێت.

ئەوە لە کاتێکدایە دێمیراڵی 21 ساڵ هەموو ئەم وەرزە تەنها پێنج جار بەشداری پێکراوە، بۆیە خواستەکان لەسەری زیادی کردووە بەهۆی کەمی تەمەنی و کەمی یاریکردنیشی لەگەڵ بیانکۆنێری.

بابەتی زیاتر

Back to top button