ئاسیائه‌مریکا

هەڵبژاردەی ئەمریکا گەشتەکەی بۆ قەتەڕ هەڵوەشاندەوە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە

یاریگا-هەڵبژاردەی ئەمریکا رایگەیاند  کەمپێکی مەشقکردنییان لە قەتەڕ هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆی رووداوەکانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دوێنێ ئەمریکا بە بڕیاری سەرۆکەکەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هەریەک لە قاسم سولێمانی سەرۆکی هێزەکانی پاسدارانی ئێرانی و چەند کەسایەتییەکی دیکەی نزیک لە هێزە شیعییەکان لەناوبرد ، دوابەدوای ئەوەش ئێران راستەوخۆ هەڕەشەی تۆڵەی توندی لە ئەمریکییەکان کرد.

یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکا ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە ” لەگەڵ قەتەڕ لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتووییەکی نزیکدا بتوانین تیمەکەمان ئەزموونی میوانداری و دەزگا وەرزشییە پێشکەوتووەکانی قەتەڕ بکەن. هەوڵدەدەین لە ئێستادا شوێنێکی دیکە بۆ کەمپی مەشق بدۆزینەوە”.

وابڕیاربوو  هەڵبژاردەی ئەمریکا لە ٥-١ تاوەکو ٢٥-١ لە قەتەر بێت بەمەبەستی مەشقکردن و خۆئامادەکاری بەر لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر کۆستاریکا لە فلۆریدا لە مانگی دوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button