ئینگلتەراگرنگترین

سۆڵشایەر: ڤان پێرسی بۆی نیە رەخنەم لێ بگرێت

یاریگا-ئۆلی گونار سۆڵشایە راهێنەری یانەی مانچێستەریونایتد دەڵێت روبن ڤان پێرسی ئەستێرەی پێشووی یانەکە بەهیچ جۆرێک بۆی نیە رەخنەی لێبگرێت.

ڤان پێرسی وەک شیکەرەوە لە کەناڵی بی تی سپۆرت ئامادەبوو لە یاری نێوان ئارسناڵ و مانچێستەر دا، یاریزانەکەی پێشووی هۆڵەندا رەخنەی ئەوەی لە سۆڵشایەر کرد کە پێکەنیووە پاش شکستەکەیان بەرامبەر ئارسناڵ، داوای لێکرد هەندێک جار توڕەیی نیشان بدات چونکە ئەوە ساتی پێکەنین نیە .

لە وەڵامی ئەوە سۆڵشایەر وتی “من ڤان پێرسی ناناسم، ئەویش من ناناسێت بۆیە هیچ مافێکی نیە و بۆی نیە رەخنەم لە شێوازی راهێنەرایەتیم بگرێت و خۆشم ناگۆڕم. ئەو کاتێک چووە یونایتد درێسی ژمارە ٢٠ ـەکەی من برد و تەنها رێگەدەدەم ئەوەم لێببات و زیاتر نا

یونایتد لەم وەرزەشدا بە ئاستێکی ناجێگیردا تێدەپەڕێت و لە ئێستادا لە پلەی پێنجەم دایە بە ٣١ خاڵ لە ٢١ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button