ئیتاڵیا
زڵاتان : لە ٣٨ ساڵیدا ئۆفەری زیاترم پێگەیشت وەک لە ٢٨ ساڵیدا!
یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەڵێت لە هەڕەمی ئاستیدایە و لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا ئۆفەری زیاتری پێگەیشتووە تاوەکو ئەو کاتەی لە ٢٨ ساڵیدا بوو.
ئیبرا دوای هەشت ساڵ لە جێهێشتنی میلان، گەڕایەوە ئەو یانەیە و لە لێدوانێکدا وتی ” ئێستا لە ٢٨ ساڵیدا زیاترم گرنگیم پێدرا و ئۆفەرم پێگەیشت بەڵام میلانم هەڵبژارد بۆ ئەوەی هەست بەو خۆشی و خرۆشانەی ناخی خۆم بکەم. دەزانم مەحاڵە بتوانم وەکو ١٠ ساڵ پێش ئێستا یاری بکەم بەڵام چارەسەرەکەم دۆزیوەتەوە لەبری راکردن لە دوورەوە لێدان ئاڕاستە دەکەم ! “.
هەروەها وتیشی ” لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئەگەر زانیم لەم تەمەنە خولی ئیتاڵی ئەستەمە بۆ من ئەوا بێ دوو دڵی دەڕۆم”.
میلان لە ساتەوەختێکی خراپدایە و لە پلەی ١١هەمی ریزبەندییە لە ١٧ یاری ئەم وەرزەشدا تەنها ١٦ گۆڵیان تۆمارکردووە و تەنها چوار یانە لە رۆسۆنێری گۆڵیان کەمترە.