ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانەی ئیتاڵی نزیکترینن لە کریستیان ئێریکسن

Yariga App

یاریگا-یانەکانی ئینتەرمیلان و یوڤێنتۆس لە گفتوگۆدان لەگەڵ کریستیان ئێریکسن  و ئینتەر لە پێشەوەی کێبڕکێ کەدایە.

ناوەڕاستکارە دانیمارکییەکە سوورە لەسەر جێهێشتنی تۆتنهام و یانەکەشی بەوە رازی بووە، بەگوێرەی ئێلکسترا بلادێت رۆژنامەیەکی وڵاتەکەی یانەی  ئینتەرمیلان بە تەواوی نزیک بووەتەوە لەو یاریزانە. هەرچەندە تۆتنهام داوای ٣٠ ملیۆن یۆرۆی دەکرد بەڵام رازین بە ئۆفەرێکی ئینتەر کە لە نێوان ٢٠-٢٣ ملیۆن دایە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ناوبراو هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئینتەر کێبڕکێی کڕینی یاریزانێکی بە یۆڤی دۆڕاند کاتێک دییان کولوسێڤسکی یاریزانی ئەتەلەنتا پەیوەندی بە بیانکۆنێرییەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button