فه‌ره‌نسا

وێنە: یاریزانێکی خولی فەڕەنسی بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

یاریگا-یانەی گوینگامپی فەڕەنسا رایگەیاند ناتایل جولان یاریزانی یانەکەیان بە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ گیانی سپاردووە،

جولانی ٢٣ ساڵ لە مەشقەکانی یانەکەی گەڕاوەتەوە بە ئۆتۆمبیڵەکەی لە جۆری ئۆدی کیو پێنج،  کاتێک نزیک شاری سەین بیوریک تووشی رووداوێکی سەخت هاتووە و بۆ کوژاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی پیاوانی ئاگرکووژێنەوە بانگکراون.

ناوبراو لە فەڕەنسا لە دایک بووە و لە پێگەی هێرشبەر یاری دەکرد. جگە لە گوینگامپ یاری بۆ ڤالێنسیانی هەمان وڵات کردووە.

Guhampamp striker Nathaël Julan dies from a traffic accident near Pordic

بابەتی زیاتر

Back to top button