ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا، ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی یاریزانێکی بەڕازیلیان کردووەتە ئامانج

یاریگا
رێنێر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی فلامینگۆی ئەم وڵاتە بووەتە ئامانجی هەرسێ یانە گەورەکەی ئەوروپا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاشکرای دەکات یاریزانە لاوەکەی فلامینگۆ پێش ئێستا لەلایەن بلاوگرانا و ستیزن گرنگی بە تواناکانی دراوە و ئێستاش شاهانەکان هاتونەتە سەرهێل بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە و ئامادەن نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی خەرج بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بەرپرسانی فلامینگۆ بۆ دەستبەرداربوون لە رێنێری 17 ساڵ داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

Back to top button