ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گواردیۆلا یاریزانێکی بۆ رۆیشتن ئازاد دەکات

یاریگا-پیپ گواردیۆلا رێگر نیە لەوەی جواو کانسێلۆ ی بەرگریکاری یانەکەی رووبکاتە یانەیەکی دیکە پاش کەمی خولەکەکانی یاریکردن لە ستیزن.

هاوینی رابردوو لەسەر داوای گواردیۆلا، مان سیتی بە بڕی ٦٠ ملیۆن پاوەند بەرگریکارە پۆرتوگالییەکەی  گواستەوە ریزەکانی بەڵام لەم وەرزەدا تەنها لە چوار یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە.

کانسێلۆ لە یارییەکەی شەوی رابردوودا لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو بۆ یەکەمجار پاش پێنج هەفتە و ئەگەری رۆیشتنی هەیە ، کاتێک ئەو پرسە رووبەرووی گواردیۆلا کرایەوە وتی ” ئەو یاریزانێکی باشە و خاوەنی دوو سێ ئەسیستە بەڵام لە کۆتایی بڕیار لای خۆیەتی کە دەیەوێت بجەنگێت  و بمێنێتەوە یاخود نا. ئێرە وڵاتێکی ئازادە و هەموو کەسێکیش خۆی چی دەوێت دەتوانێت بیکات. ئەمشەو باش یاری کرد و یاریکردنیش بەرامبەر ئێڤەرتۆن ئاسان نیە”.

مان سیتی ٢-١ شکستی بە ئێڤەرتۆن هێنا و  بەوەش جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ لێیستەر سیتی خاوەن پلەی دووهەم گەڕاندەوە بۆ یەک خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button