ئینگلتەراگرنگترین

پۆگبا سەرلەنوێ تووشی پێکان هات

یاریگا-پاوڵ پۆگبا بە ماوەیەکی کەم پاش گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان دووبارە تووشی پێکان هاتووەتەوە.

پۆگبا دوای نزیکەی سێ مانگ دابڕان، بەر لە ١٠ گەڕایەوە یاریگاکان بەرامبەر واتفۆرد، دواتریش بەرامبەر نیوکاسڵ بەشێوەی یەدەگ بەشداریکرد بەڵام سۆڵشایەر هەواڵی ناخۆشی پێیە بۆ هاندەرانی شەیتانە سوورەکان و وتی ” پۆگبا بەرامبەر ئارسناڵ یاری نەکرد چونکە پێکانی هەیە. هەستی بە نائاسوودەیی کرد لە پاژنەی پێیدا و لایەنیکەم چەند هەفتەیەک دادەبڕێت”.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە لەم وەرزە تەنها لە شەش یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکی مانچێستەر دا بووە و بەگوێرەی سکای سپۆرت ئەگەری ئەوەش هەیە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت. لەوبارەدا بۆ چەند مانگێک دووردەکەوێتەوە.

هەواڵی پێکانە بەردەوامەکانی ئەو یاریزانە لە کاتێکدایە دوێنێ مینۆ رایۆڵای بەڕێوبەری کارەکانی وتبووی كێشەی پۆگبا تەنها مانچێستەر یونایتدە و خەریکە لەناوی دەبەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button