ئینگلتەرا

فێردیناند : ١٨ مانگە ئۆزیلم نەبینیووە وەک ئێستا پێبکەنێت

یاریگا-ریۆ فێردیناند پێی وایە میکێل ئارتێتا توانیویەتی زەردەخەنە بۆ سەر لێوی یاریزانانی ئارسناڵ بگەڕێنێتەوە پاش دەستبەکاربوونی وەک راهێنەری گەنەرز لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا.

شەوی رابردوو ئارسناڵ توانی ٢-٠ شکست بە مان یونایتد بهێنێت لەو یارییەی گەنەرز ئاستێکی بەرزی  نیشاندا. فێردیناندی ئەستێرەی مێژوویی شەیتانە سوورەکان پاش یارییەکە وتی “هاتنی ئارتێتا ئەوێی نوێ کردووەتەوە. لەگەڵ راهێنەری پێشوو لە حاڵی چەقبەستندا بوون و رەنگە هۆکارەکەی متمانە نەبوون بووە بە تاکتیک و بیرۆکەکانی راهێنەر. بینیمان کاتێک فیکە لێدرا و ئارتێتا چووە نوێی یاریگا بۆ لای یاریزانەکان، ئۆزیلم نەبینیووە بەو جۆرە پێبکەنێت ١٨ مانگە. ئەمە چیرۆکێکت پێدەڵێت. ئەو ئێستا چێژ لە مەشق و لە یاریکردن وەردەگرێت. هەروەها پێپێ لە یاریزانێکی دیکە دەچوو. ئەمە هەمووی لە متمانەی راهێنەرەوە دێت”.

نیکڵاس پێپێ و پاپاستاتۆپۆلۆس تۆمارکەری دوو گۆڵەکەی ئارسناڵ بوون ، ئەمەش یەکەم سەرکەوتنی ئەو یانەیە بوو پاش  دوو شکست و سێ بەرامبەربوون لە کۆتا پێنج یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button