ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەمڕۆ دوو گرێبەستی گەورە لە ئیتاڵیا واژۆدەکرین

یاریگا-ئەمڕۆ لە یەکەم گواستنەوەی دیاری بازاڕی گواستەوەدا راگەیەندرا دییان کولوسێڤسکی یاریزانی ئەتەلەنتا پەیوەندی بە یوڤێنتۆس دەکات.

دییان گەیشتووەتە تورین و هەر ئەمڕۆ گرێبەستەکە واژۆدەکرێت کە بەرامبەر ٣٥ ملیۆن یۆرۆ گواستنەوەکەوە هاتۆتە ئەنجامدا. لەگەڵ ١٠-١٥ ملیۆنی دیکە بەپێی ئاست و ئەنجامی هێرشبەرە سویدییەکە لەگەڵ بیانکۆنێری. ناوبراو تەمەنی ١٩ ساڵە و لەم وەرزەدا خاوەنی چوار گۆڵ و حەوت ئەسیستە لە ١٧ یاریدا.

لەلایەکی دیکە ئەمڕۆ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەگاتە میلان. هەرچەندە پێشترگواستنەوەکە راگەیەندرابوو بەڵام لەگەڵ  کردنەوەی درگای گواستنەوەی زستانەدا ئەو یاریزانە بەفەرمی دەتوانێت پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەیەوە بکات. گواستنەوەی ئیبراهیمۆڤیجی ٣٨ ساڵ بێ بەرامبەرە پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ لۆس ئەنجلس گالاکسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button