ئینگلتەراوەرزشەکانی تر

یۆرگین کلۆپ هۆکاری شکستەکانی گواردیۆلا دیاری دەکات

klopp-576030

یاریگا
لە تازەترین لێدوانیدا بەر لە یاری لیڤەرپول بەرانبەر مانچێستر سیتی، یۆرگین کلۆپ ڕاهێنەری ڕێدز، بەرگری لە پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری مانسیتی کرد و هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی دیاری کرد.

لەم بارەیەوە کلۆپ ، بەر لە یاری سبەی یەکشەممە بەرانبەر یانەکیە گواردیۆلا گوتی” من ڕێزێکی زۆر لە گواردیۆلا دەگرم، بەڵام کێشەکەی لەوە دایە کە پێشتر لەگەڵ بارسێلۆنا و بایەڕن میونشین یاریزانی ئەستێرەی لەگەڵ دابوو، لە بارسا مێسی و ئینێستا و چاڤی کە هەهوویان لەو ساتە لە لووتکە بوون، بەڵام لە پرێمەرلیگ جیاوازە، هەموو یانەکان ئاستیان لەیەک نزیکە و یاریزانی ئاست بەرزیان هەیە، یانەیەک میسی هەبێت جیاوازی هەیە لەگەڵ یانەیەکی دیکە هەمان کار بۆ چاڤی و ئینێستا ئەوانە جیاوازی دروست دەکەن، لە ئینگلتەڕا کار کردن زۆر قورسە و دەبێت هەموو هەفتەیەک چاوت لەسەر 3 خاڵی یاری بێت و هەمیشە بیر لە سەرکەوتن بکەیتەوە.

ئاشکرایە کە گواردیۆلا دوای چوونەدەروەی یانەکەی بەرانبەر مۆناکۆ لە قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ و دوا کەوتنی بە جیاوازی خاڵێکی زۆر لە پرێمەر لیگ لەگەڵ چێلسی ، تەنها هەوڵی بەدەست هێنانی جامی ئینگلتەڕا دەدات بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا بێ دەستکەوت نەچێتە دەرەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .