ئینگلتەرا

ناوبژیوانێکی پێشووی پریمەرلیگ : لەسەر گاڵتەیەک دەرکرام

یاریگا-بۆبی مادڵی ناوبژیوانی پێشووی خولی ئینگلیزی بۆ یەکەمجار ئاشکرادەکات هۆکاری دوورخستنەوەی لە کارەکەی بەهۆی گاڵتەیەک بووە لەگەڵ کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت.

لە مانگی هەشتی ٢٠١٨دا لە کاتێکدا ئەو ناوبژیوانە لە باشترین ساتی کاروانی خۆیدا بوو  لە پریمەرلیگ دوورخرایەوە و لە بەیاننامەی فەرمیشدا تەنها نوسرابوو” گوێزراوەتە بەهۆکاری تایبەتی خۆی”. بەڵام مادلی لە کۆتا رۆژی ساڵی ٢٠١٩دا بۆ یەکەمجار هۆکارەکەی ئاشکراکرد  کە لەسەر ئەوە بووە ڤیدیۆیەکی بۆ کەسێکی هاوڕێی ناردووە و تێیدا گاڵتە بەکەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات، بەڵام دواتر ئەو کەسە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە. ناوبراو وتیشی ” شانازی بە خۆمەوە ناکەم، دەبێت هەموو ژیانم لەگەڵ ئەو هەڵەیەمدا بژیم و کاروانی کارکردنمی لەناوبرد. ناوبانگم و ژیانی خێزانیمی بەتەواوی لەکەدارکرد

بۆبی دوای ئەو کارەی گوێزرایەوە بۆ نەرویج  لەوێ هێواش هێواش کاروانی بەرەو نشێوی رۆیشت و هەلی بەناوبانگبوون و سەرکەوتنی زیاتری لە کارەکەی کۆتایی پێهات.

بابەتی زیاتر

Back to top button