ئاسیائیسپانیا

ئینیێستا سێ دەیەیە جام بەرزدەکاتەوە!

یاریگا-ئەندرێس ئینیێستا ئەستێرەی مێژوویی بارسێلۆنا  ساڵی نوێی بە بەرزکردنەوەی ناسناوێک دەست پێکرد.

ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە ماوەی دوو وەرزە لە ژاپۆنە و شەوی رابردوو توانی لەگەڵ ڤیسێڵ کۆبی ببێتە پاڵەوانی جامی ئیپمپراتۆر.

بە بەرزکردنەوەی جامەکە لە یەکەم رۆژی ساڵی ٢٠٢٠ دا  ئینیێستا بوو بە یەکەم یاریزان کە بتوانێت لە سێ دەیەدا ببێتە براوەی پاڵەوانێتییەکی فەرمی. یەکەم جامی لەگەڵ بارسێلۆنای خوار ١٥ ساڵان بوو لە ساڵی ١٩٩٩ کاتێک  بوونە پاڵەوانی جامی نایک پریمیەر.

ئینیێستا  ١٦ ساڵی لەگەڵ تیمی یەکەم و حەوت ساڵیش لە ئەکادیمیا و تیپی دووهەمی بارسا یاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندیکرد بە ڤیسێل کۆبۆی ژاپۆنی و جگە لەو یاریزانە، لوکاس پۆدۆڵسکی ئەڵمانیش لە هەمان یانەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button