ئه‌ڵمانیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

لە سێ وڵات بازاری گواستنەوەی یاریزانان دەستی پێکرد

یاریگا
لەگەڵ کۆتایی هاتنی ساڵی 2019 و هاتنی ساڵی 2020 دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە سێ وڵات دەستی پێکرد.

ماڵپەری ترانسفێر مارکێت بڵاویکردەوە لە ئەمڕۆ بە دواوە لە خولەکانی ئینگڵتەڕا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا دەستی پێکردووە و یانەکانی ئەم وڵاتانە دەتوانن ئەو یاریزانانەی دەیانەوێت لەم زستانەدا بگوازنەوە ریزەکانیان و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دەرفەتیان لە پێشە بازار کردنیان ئەنجام بدەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە لە ئیسپانیا سبەی واتە 2/1/2020 دەرگاکە دەکرێتەوە و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، هەروەها لە ئیتاڵیاش هاوشێوەی ئیسپانیا سبەی بازارای زستانەی یاریزانان دەست پێدەکات.

Back to top button