ئه‌وروپائیتاڵیا

رۆناڵدۆ بریاری لەسەر داهاتووی لەگەڵ یۆڤێنتۆس داوە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی کۆرێرۆدێلاسپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە خانمە پیرەکە نایەوێت دەستبەرداری دۆن ببن و ئامادەن گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە نوێ بکەنەوە، لەگەڵ مەرجی ساڵێک زیاتریش، واتە بەرپرسانی ئەو یانەیە پێیانوایە کریس دەتوانێت تاوەکو 38 ساڵی بەم شێوەی ئێستا بەردەوام بێت لە یاریکردن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە لە گرێبەستە نوێیەکەی رۆناڵدۆ موچەی ساڵانەی بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button