یاریگا–
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدان دانی مالمۆی یاریزانی پێشووی یانەکەیان بۆ ریزەکانیان بگەڕێننەوە.
رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە یاریزانە لاوەکەی یانەی دینامۆ زەگربی کڕواتی بووەتە ئامانجی بلاوگرانا و ئەم یانەیە بە فەرمی هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی دەست پێکردووە، بەڵام ئەستەمە یانە کڕواتیەکە دەستبەرداری یاریزانە ئیسپانیەکەیان ببن.
ئۆلمۆی پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیایە و لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە دینامۆ کردووە و ئەم وەرزە لە کۆی 22 یاری هەشت گۆڵ و حەوت پاسی گۆڵی تۆمار کردووە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2021 لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.