ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئانچێلۆتی داوای یاریزانێکی ریال مەدرید دەکات

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئیتاڵیا داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە زستانی ئەمساڵ خامێس رۆدریگێز بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە راهێنەرە ئیتاڵیەکە دەیەوێت لە بازاری ئەم زستانە چەند یاریزانێک بگوازێتەوە یانەکەی و یەکێک لەو یاریزانانەش ناوەڕاستکارە کۆلۆمبیەکەی شاهانەکانە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا هەوڵەکانی یانە ئینگلیزیەکە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێ بکرێن.

خامێس پێشتریش دووجار لە ریال مەدرید و بایرن میونشن کاری لەگەڵ ئانچێلۆتی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button