ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

یاساکانی VAR گۆڕانکاری تێدا دەکرێت

یاریگا
لوکاس برود، بەرێوەبەری گشتی IFAB کە یەکێکە لە دامەزراوەکانی دانانی یاساکانی نێودەوڵەتی رەخنە لە شێوازی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای VAR لە پریمەرلیگ دەگرێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Talk Sport بەرێوەبەری ئەو دامەزراوەیەی جیهانی دەڵێت ” تاوەکو ئێستا لە پرێمەرلیگ بە باشی ئەو تەکنەلۆجیایە بە باشی بەکار نەهێنراوە، هیچ پێویست ناکات لە کاتی ئۆفساید لە بری کامێرایەک سەیری پازدە کامێرا بکرێت و بەم شێوەیە بە ووردی لێکۆلینەوە لەسەر دیمەنەکان بکرێن، بۆیە ئامانج لە VAR ئەوەیە نیە و دیمەنەکان پێویستە روون بن “.

لەم هەفتانەی رابردوو لە پرێمەرلیگ زۆر بە ووردی کار لەسەر هەندێ دیمەنی ئۆفساید کراوە، بۆیە تەکنەلۆجیای ڤار بووەتە جێگەی دڵگرانی هاندەران و داوا دەکەن هەندێ لە یاساکانی دەستکاری بکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button