ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەفسانەیەکی مەدرید داوای خەرجکردنی ٢٠٠ ملیۆن دەکات بۆ هاری کەین

یاریگا-هیوگۆ سانچێز ئەفسانەی مێژوویی یانەی ریاڵ مەدرید داوا لە یانەکە دەکات بێ دوو دڵی بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە هاری کەین دا خەرج بکات.

سانچێز پێی وایە مەدرید نەیتوانیوە جێگەی رۆناڵدۆ پڕبکاتەوە  بۆ مارکا وتی “من لەگەڵ ئەو بۆچوونەم کە مەدرید دەبێت دوو پێکهاتەی تەواوی بێت و دوو هێرشبەری ژمارە ٩ی هەبێت. من دەمێکە چاودێری هاری کەین دەکەم بەدەست من بێت راستەوخۆ گرێبەستی لەگەڵ دەکەم ئەگەر ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆش بێت نرخی. رۆناڵدۆ نرخی زۆر بوو بەڵام بینیمان چی بە یانەکە بەخشی. دەزانم فلۆرەنتینۆ پیرێز هەمیشە پڕۆژەیەک لە مێشکیدایە هەرچەند یاریگا نوێیەکە پارەی زۆر لە بودجەی یانەکە دەبات”.

ماوەی ١٨ مانگە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریاڵ مەدریدی جێهێشتووە و یانەکە نەیتوانیوە چارەسەرێک بۆ پڕکردنەوەی ژمارەی گۆڵەکانی ئەو یاریزانە بدۆزێتەوە. مێرەنگی لە کۆتا سێ یاری رابردوو تەنها یەک گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button