ئیتاڵیا

رۆناڵدۆ ئارەزووی خۆی بۆ نواندن ئاشکرادەکات

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایدەگەیەنێت دوای وازهێنان لە یاریکردن ئارەزووی کاری نواندن دەکات لە فیلم دا.

کریس لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی وەرزشی دوبەی بەم جۆرە باسی ئێستا و داهاتووی خۆی کرد ” چەند ساڵێک پێش ئێستا، تەمەنی وازهێنان لە تۆپی پێ دا لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٢ ساڵ بوو بەڵام ئێستا یاریزان هەیە کە تەمەنی ٤٠ ساڵە و لەنێو یاریگادایە. ئەو ساتەی جەستەم چیتر وەک پێویست وەڵامی نەبێت لە کاتی یاریدا  ئیتر ئەوە کاتی جێهێشتن دەبێت بۆ من.  یەکێک لەو شتانە کە دەمەوێت خۆمی تێدا تاقیبکەمەوە نواندنە لە فیلم دا. هیوادارم ٥٠ ساڵی دیکە بژیم بۆ ئەوەی فێری شتی تازەببەم و رووبەرووی سەرکێشی نوێ ببمەوە و چارەسەریان بۆ بدۆزمەوە”.

کریس سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٣٤ ساڵ ، خاوەنی ١٠ گۆڵە لە ١٤ی یاری ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا و ١٤هەمین وەرزی لەسەریەکە کە بەلایەنی کەم ١٠ گۆڵ تۆماربکات لە خول دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button