ئیتاڵیا

کاتانیا لەسەر لێواری مایەپووچ بوونە

یاریگا-یانەی کاتانیای ئیتاڵی رەنگە لە کۆتا رۆژەکانی تەمەنی دابێت و لەسەر لێواری داخستنە.

کاتانیا ساڵانێک لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیا یاری دەکرد بەڵام یاریزانانی پێکهاتەی سەرەکی ئاگادارکردووەتەوە کە بچن بەدوای یانەیەکی دیکەدا بگەڕێن لە گواستنەوەی زستانەدا.

ئەو یانەیە ئێستا لە پلەی حەوتەمی خولی پلە سێ دایە بەڵام رەنگە نەگاتە کۆتایی وەرز پاش ئەوەی بەفەرمی ١٠ یاریزانی خاوەن بەرزترین موچەی یانەکەی ئاگادارکردەوە کە چیتر ناتوانن موچەیان پێبدەن و لە گرێبەستەکانیان ئازادیان دەکەن بە بێ قەرەبووکردنەوە. لە بارێکیشدا ئەو یاریزانانە قەرەبوو بکرێنەوە ئەوا یانەکە مایەپوچ دەبێت.

جگە لەو ١٠ یاریزانە، ئەوانی دیکەش ئاگادارکراونەتەوە کە بە مووچەیەکی زۆر کەمتر یاری بکەن وبە پێچەوانەوە ئەوانیش دەتوانن یاناکە جێبهێڵن

کاتانیا داهاتی بلیتەکانی لە ٥٠ هەزار یۆرۆوە دابەزیووە بۆ حەوت هەزار یۆرۆ، جگە لەوەش ماوەی سێ ساڵە لەگەڵ قەرزێکی زۆردا دەژی. باشترین دەستکەوتی ئەو یانەیە گەیشتن بووە بە چوار گۆشەی زێڕینی جامی ئیتاڵیا لە ٢٠٠٨ دا. وە یانەی دەرکەوتنی راهێنەرانی وەک سینسیا میهالۆڤیج و دیگۆ سیمیۆنی و ڤینچینزۆ مۆنتێلا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button