ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیج گۆڵکاری ١٠ ساڵی رابردووی میلانە!

بە تەواوبوونی ساڵی ٢٠١٩ یانەی ئەیسی میلان سەختترین دەیەی مێژووی خۆی بەڕێکرد، ئامارێکیش نیشانی دەدات بارودۆخی یانەکە لەم دە ساڵەدا زۆر لەوە خراپترە کە درکی پێککراوە.

میدیاکان و یانەکان سەرقاڵی پێداچوونەوەن بە ئاماری یاریزانان و یانەکان دوای تەواوبوونی دەیەی ٢٠١٠ بۆ ٢٠٢٠، لە  یەکێک لە ئامارە سەیرەکاندا دەرکەوتووە  زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج کە تەنها دوو وەرز یاری بۆ میلان ئەنجامداوە گۆڵکاری دەیەی ئەیسی میلانە  بە ٤٢ گۆڵ.

ریزبەندییەکەش بەم جۆرەیە :

١- زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج ٤٢ گۆڵ

٢- کارلۆس باکا – ٣١ گۆڵ

 ٣- جیاکۆمۆ بێناڤێنتورا ٢٩ گۆڵ

٤- ماریۆ بالۆتێلی ٢٧ گۆڵ

٥- رۆبینهۆ ٢٥ گۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button